به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ڕۆژانی ڕابردوودا، كچێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵی خه‌ڵكی كوهده‌شتی سه‌ر به پارێزگای لۆڕستان به ناوی “به‌هار” به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی بێستوونی كرماشان چووه‌ته كۆما.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هاری ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ باوكی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری چاو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی بێستوونی كرماشانی كردبوو، به‌هۆی كه‌مكاری كادری ده‌رمان چووه‌ته كۆما و باوكی به‌هۆی ناڕوونی چاره‌نووسی كچه‌كه‌ی جه‌ڵته‌ی ڕڵ لێی داوه و گیانی له‌ده‌ست داوه. ئێستا ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه به‌هار له كۆمادایه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به كێشه و نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نادات.
