ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی پترۆشیمی جه‌م له عه‌سه‌لوویه له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قه‌ست كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕۆژمۆزدی شاغڵ له پترۆشیمی جه‌م له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و خوازیاری گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له ڕۆژمۆزدیهوه بۆ قهراردادین.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ١٥٣ كرێكار له به‌شی چاكسازی و نۆژه‌نكردنه‌وه كار ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌هۆی ڕۆژمۆزدبوون، دۆخێكی پیشه‌ییان ناڕوونه و ڕۆژانه ته‌نیا ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌ر ده‌گرن كه له چاو حه‌قده‌ستی كرێكارانی قه‌راردادی هیچ نییه و وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه.
