کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان بۆ سه‌ر چه‌ند هاووڵاتی به‌هایی له‌ شیراز

سه‌پاندنی سزای زیندان بۆ سه‌ر چه‌ند هاووڵاتی به‌هایی له‌ شیراز 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دادگای ئینقلابی شیراز سزای قورسی زیندانی به‌سه‌ر چه‌ند هاووڵاتی به‌هایی دا سه‌پاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی‌ ئه‌و چه‌ند هاووڵاتیه‌ بریتیه‌ له‌ “وەحید دانا”، “سعید عابدی” و “حسین صالحی” كه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانی” ئەندامبوون لە گرووپی نایاسایی و دژبه‌ری ڕژیم” و “چالاکی تەبلیغی دژبه‌ شەریعەتی ئیسلام” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شیرازه‌وه‌ به‌ شه‌ش ساڵ و یه‌ك مانگ زیندان مه‌حكووم كراون. جێگایی ئاماژه‌یه‌ كه‌ دادوەری دادگا ڕێگەی نەداوه‌ ئەو هاووڵاتیانە بەرگری لە خۆیان بکەن.