به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، دادگای ئینقلابی پارێزگای فارس سزای قورسی زیندانی به‌سه‌ر چه‌ند چالاكی فه‌رهه‌نگی ئه‌و ئوستانه دا سه‌پاندووه.
به‌پێی حوكمی لقی ٣٧ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای فارس، “ئه‌فشین ڕهزمجۆیی”، “ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما”، “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزاده‌گان” و “محه‌ممه‌دعه‌لی زه‌حمه‌تكێش” هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها “موژگان باقری” بۆ دوو ساڵ زیندان و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه. “زه‌هرا ئێسفه‌ندیاری” و “عه‌بدۆلڕه‌زاق ئه‌میری” به دوو ساڵ زیندان به پێبه‌ندی ئهلهكترۆنی و قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراون و “غوڵامڕه‌زا كه‌ندازی” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به پێنج ساڵ زیندان و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه‌كانی دژبه‌ری نیزام” به پێنج ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ شارستانی بیرجه‌ند و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
