به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، دوو خوێندكای به‌لووچی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “كهڵاتان”ی سه‌ر به شاره‌دێی “میرائاوا” له شارستانی به‌مپوور پاش هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر دووكانێك به تووندووتیژیهوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناسناوی ئه‌و دوو خوێندكاره بریتیه له: “ئیبراهیم نهرماشیری” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و “موجیب خوردگیر” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و چاره‌نووسیان نادیاره. شایانی باسه كه هێزه‌كانی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ئه‌و دوو خوێندكارهیان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.
