شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، كاتژمێر ٧ی ئێواره كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران ئامێره پزیشكیه‌كانیان له جه‌سته‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” كرده‌وه و ته‌رمه‌كه‌یان بۆ ساردخانه گواسته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنی ئارمیتادا هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی “مه‌رگی مه‌غزی” ناو براوه. هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو به بنه‌ماڵه‌ی ئارمیتایان وتووه كه بۆ مه‌راسمی پرسه و سه‌رخۆشیه‌كه‌ی خۆتان ئاماده بكه‌ن. ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئارمیتا هێناوه كه ته‌رمه‌كه‌ی له گوندێك له پارێزگای كرماشان یان لۆڕستان به خاك بسپێرن و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌وه بڕیارێكی حكوومه‌تیه و ئه‌بێ جێبه‌جێ بكرێت. دایكی ئارمیتا له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره دژایه‌تی كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌وان له تاران نیشته‌جێن و ئه‌یانه‌وێت كچه‌كه‌یان له به‌هه‌شت زارای تاران یان وه‌رامین ئه‌سپه‌رده‌ی خاك بكرێت.
