ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتومبێلێكی سه‌واری له‌گه‌ڵ سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ڕه‌شت، ١٦ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ڕه‌شت نزیك گوندی “كه‌شه‌ل وه‌رزه‌ل” له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلێكی سه‌واری به‌ریه‌ككه‌وتوون و به‌هۆیه‌وه ١٦ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی بریندار بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پوورسینای ڕه‌شت كراون.
