ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له شیركه‌ته‌كانی فه‌لاتی قاڕه و سه‌كۆكانی ئه‌بووزه‌ر و بێهرێگانسه‌ر بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وت و شاغڵ له شیركه‌تی فه‌لاتی قاڕه و سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی ئه‌بووزه‌ر و بێهرێگانسه‌ر بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دان به كێشه و گرفته‌كانیان مانیان گرتووه و له شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه. كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م سنهواتی خانه‌نشینی، پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له ساڵانی ڕابردوودا له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌كوو باج كه‌م كراوه و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.
