کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چالاكی خوێندكارانی زانكۆی تاران بۆ پشتیوانی له‌ “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”

چالاكی خوێندكارانی زانكۆی تاران بۆ پشتیوانی له‌ ئارمیتا گه‌راوه‌ند

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی كۆلێژه‌كانی ئابووری و مودیرییه‌تی سه‌ر به‌ زانكۆی تاران به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” چالاكیان ئه‌نجام ‌دا.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشووه‌، خوێندكارانی زانكۆی تاران بۆ پشتیوانی له‌ “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” تراكت و وێنه‌ی ئه‌و قوربانیه‌ی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامیان له‌ سه‌رانسه‌ری زانكۆدا بڵاو كردۆته‌وه‌ و له‌ هه‌ندێک شوێنیش دژبه‌ ڕژیم دروشمیان نووسیوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئارمیتا به‌ فه‌رمی مه‌رگی مه‌غزی كچه‌كه‌یان پشتڕاست كردبوو.