له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌لووچی به‌ندكراو له زیندانی گورگان به ناوی “بێهروز ئیزه‌دی ڕاد” به‌هۆی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “بێهروز ئیزه‌دی ڕاد” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه ئازاد كرا. ناوبراو له مانگه‌كانی گوڵان و گه‌لاوێژی ١٤٠٢ بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی گورگانه‌وه به دوو ساڵ و دوو مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، “بێهروز ئیزه‌دی ڕاد” له ناڕه‌زایه‌تی به گوشار و ئازاری به‌رده‌وامی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستی دایه خۆكوژی و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
