ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر شوینی كاری “كه‌وكه‌ب بۆداغی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان ئیزه و كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراویان زه‌وت كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “مه‌حموود سه‌فده‌ری” له چالاكانی فه‌رهه‌نگی شاری بجنورد له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كرا.
به‌پێی ڕاپۆتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشیان بردۆته سه‌ر شوێنی كاری “كه‌وكه‌ب بۆداغی” و له پێش چاوی قوتابیان بێ‌ڕێزیان پێكردووه و ناوبراویان بردووه‌ته ماڵه‌كه‌ی و وێڕای پشكنین، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و چالاكه سنفیه دا گرتووه. هه‌روه‌ها له شاری بجنورد “مه‌حموود سه‌فده‌ری” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. به‌پێی ڕاپۆرتی شورای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، بڕیاره جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “مه‌حموود سه‌فده‌ری” به تۆمه‌تی “تێكدانی بیروڕای گشتی” له ڕێكه‌وتی ١٧ خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ به‌ڕێوه بچێت
