“زەهرا سەعیدیانجوو، خوشکی “میلاد سەعیدیانجوو” یەكێك لە گیانبەختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” لە ئیزە، لەلایەن بهكرێگیراوانی ڕژیمهوه هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە.
هاوكات لەگەڵ هەڕەشەی ناوهنده ئهمنیهتیهكان، زەهرا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: “ڕادەگەیەنم کە هیچ کێشەیەکی جەستەیی و دەروونیم نییە، بە تەواوی تەندروستم و بەنیازی خۆكوشتن نیم، لە هەموو ساڵانی ژیانمدا هیچ نەخۆشییەكی تایبەتم نەبووە و هیچ نەشتەرگەرییەكم نەکردووە”. شایانی باسە ناوبراو ماوەیەک لەمەوبەر و دوای ئازادبوونی لە زیندان، بۆ هەمیشە لە کارەکەی لە نەخۆشخانەی تاران دوورخرایەوە. زەهرا ١٨ی پووشپەڕ ١٤٠٢، لە تاران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و دواجار بە بارمتەی یەك میلیار تمەنی و بە شێوەی كاتی ئازاد كرابوو.
