ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “خالید ڕۆحی”، خەڵکی گوندی “چم سۆ”ی سەر بە شاری سنە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە بەندی گشتی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “خالید ڕۆحی” چوار ساڵ لهوهبهر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوه. ئەو بەندکراوە پێشتر، واتە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢، لە بەندی “پویش”ی ٤ی زندانی سنە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرا و چەند ڕۆژ دواتر گهڕێندرایهوه بەندی گشتی. شایانی باسه كه بەدواداچوونی بنەماڵە و كهسوكاری “خالید ڕۆحی” بۆ وهرگرتنی ڕهزامهندی و لێخۆشبوون له بنەماڵەی کوژراوەکە، هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
