ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ده‌ورووبه‌ری كه‌مپی په‌نابه‌رانی ڕۆسته‌م جوودی له پارێزگای نه‌ینه‌وا شه‌ڕ له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رته‌شی عێراق هاته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س له هه‌ردوولا كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ئاژانسی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی “پ.ك.ك” له كه‌مپی په‌نابه‌رانی ڕوسته‌م جوودی و ده‌ستگرتنی ئه‌رته‌شی عێراق به‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی چیای قه‌ره‌چۆغ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هۆشداریان دایه ئه‌رته‌شی عێراق كه ئه‌و ناوچانه كوردستانیه و ئه‌بێ چۆل بكرێت، به‌ڵام ئه‌رته‌شی عێراق قبووڵیان نه‌كردووه و شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا هاتۆته ئاراوه كه به‌پێی دوایین زانیاری، پێشمه‌رگه‌یێك گیانی به‌خت كردووه و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها له نێو سه‌ربازانی عێراقیش دا ٣ كه‌س كوژراون و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
