ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ڕۆژنامه‌وانانی ئێران و بنه‌ماڵه‌ی “نیلووفه‌ر حامێدی” و “ئێلاهه محه‌ممه‌دی” له ئاست ئه‌و حوكمه نادادپه‌روه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نووسه سه‌پێندراوه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
پاش بڵاوبوونی هه‌واڵی سه‌پاندنی سزای ٢٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر دوو ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی تاران به ناوه‌كانی “نیلووفه‌ر حامێدی” و “ئێلاهه محه‌ممه‌دی” به بیانووی وتوووێژ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” و توومهتباركردنیان به چه‌ند تۆمه‌تی بێ بنه‌ما له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی ئێران و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نووسه له ڕاگه‌یه‌ندراوێك دا ڕایانگه‌یاند: سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه، وڵامی حكوومه‌ت به چالاكی ڕاسته‌قینه و شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی نیلووفه‌ر و ئێلاهه بووه. هاوكات كۆمه‌ڵێك له چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش كارزارێكیان سه‌باره‌ت به ئیدانه‌كردنی حوكمی ده‌زگای قه‌زایی دژ به‌و ڕۆژنامه‌وانانه وه‌ڕێخستووه.
