به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، وێڕای تێپه‌ربوونی دوو مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئه‌میر سه‌یدی” هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌هاباد، چاره‌نووسی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
شه‌وی دووشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كرده سه‌ر كافه‌یه‌ك له باخی میكائیلی مهاباد و لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵیان به ناوی “ئه‌میر سه‌یدی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له كاتی به‌ندكرانی ئه‌و لاوه، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراودا گرتووه و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كراوه.
