کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی مه‌عده‌ن و فوولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز، ڕه‌شت و ئیسفه‌هان دژبه‌ دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی خۆپێشاندانیان كردووه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ سندووقی خانه‌نشینكراوانی فوولاد، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.