له ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌رمی پزیشكێكی نه‌شته‌رگه‌ری خه‌ڵكی تاران به ناوی “سه‌یدمێهدی تولایی زه‌واره” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ له به‌رزاییه‌كانی شه‌مس ئابادی تاران دۆزرایه‌وه كه به چه‌ك كوژرابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌یدمێهدی تولایی زه‌واره” ساڵی ڕابردوو له خۆپێشاندانی په‌ره‌ستاران و پزیشكان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی نیزام پزیشكی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی بوو و له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه به چه‌ك كوژراوه. ناوبراو له چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ند جار بۆ لقی ٨ی دادگای ئینقلابی تاران بانگهێشت كرا و لێدوانی جیاوازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به چوونیه‌تی مردنی ئه‌و پزیشكه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه خۆیان ده‌ستیان له كوشتنی ئه‌و لاوه دا هه‌یه.
