ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی شارستانی بێجاڕ له ئاست نه‌بوونی موعه‌لیم و بیلاته‌كلیفی منداڵه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
دوای نزیك مانگێك لە كرانەوەی قوتابخانەكان، بەرپرسانی گەندەڵی كۆماری ئیسلامی نەیانتوانیوە كێشەی كەمی مامۆستا چارەسەر بكەن و به‌شێكی زۆر له قوتابخانه‌ی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری بیجاڕ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له پۆڵه‌كانی خوێندن له نێو ئه‌و شاره هێشتا موعه‌لیمیان نییه و داخراون. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ٢٥ گوندی سه‌ر به شاری بیجاڕ و ٢٥ پۆلی خوێندن له نێو شاره‌كه‌دا مامۆستایان نییه و لە هێندێ لە قوتابخانەكان بۆ وانەوتنەوە كەڵك لە جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانە، مامۆستای پەروەردە، مامۆستایانی وەرزش و فەرمانبەرانی دیكە وەردەگیرێ. شایانی باسه كه ئامووزش و په‌روه‌رشی شاری بیجاڕ ئەمساڵ ١٥٠ مامۆستای خانەنشینی بە گرێبەست دامەزراندووەتەوە بۆ ئەوەی كێشەی كەمیی مامۆستا چارەسەر بكات، بەڵام نەیتوانیوە كێشەكە چارەسەر بكه‌ن.
