کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گردبوونەوەی خانەنشینكراوانی بانکه‌كانی سادرات و میلله‌ت له‌ تاران

گردبوونەوەی خانەنشینكراوانی بانکه‌كانی سادرات و میلله‌ت له‌ تاران

ڕۆژی شەممە ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژمارەیەک لە خانەنشینكراوانی بانکه‌كانی سادرات و میلله‌ت له ‌تاران، لە ناڕه‌زایه‌تی به‌ خراپێ دۆخی ژیان و نه‌دانی پشكی سه‌رمایه‌كانیان له‌ سندووقی ئاتیه كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ ماوەی ٣٣ ساڵی ڕابردوودا لە ژێر ناوی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ بۆ كاتی خانه‌نشینكردنی كارمه‌ندانی ئه‌و بانكه،‌ مانگانه بڕه‌ پاره‌یه‌ك‌ له‌ مووچه‌یان كه‌م كراوه‌ و ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رانی بانك حازر نین سوودی ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه كارمه‌ندان به‌دوای چه‌ندین ساڵ كاركردن‌ له‌ سندووقی ئاتیه دایان ناوه‌ په‌رداخت بكه‌ن.