کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخوازی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی “ساڵح نیكبه‌خت”

داخوازی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای زیندانی به‌سه‌ر “محه‌ممه‌دساڵح نیكبه‌خت” پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی” به‌ ناڕه‌وا ناوبرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایه‌ بوو.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: “محه‌ممه‌دساڵح نیكبه‌خت” به‌ قبووڵكرنی وه‌كاله‌تی كرێكاران و موعه‌لیمان، تێكۆشانێكی بێوێنه‌ی بۆ ئیجرای دادپه‌روه‌ری و ڕزگاری مرۆڤه‌ ئازادیخوازه‌كان كه‌ بۆ له‌ناوچوونی جیاوازی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ده‌ستپێكردووه‌، كارێكی گه‌وره‌ی كردووه‌ و ئه‌بێ ڕێزی لێ بگرن. هه‌وڵه‌كانی ساڵح نیكبه‌خت بووه‌ته‌ هۆی توڕه‌یی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و ئه‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی لێبكه‌نه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه‌.