له ڕۆژانی ڕابردووا، دوو لاو به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د عه‌بدۆڵڵاهی پوور” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی سنه و “شه‌عبان موریدی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “محەممەد عەبدوڵڵاهی‌پوور”، تەمەن ٢٤ ساڵ و خوێندکاری بواری زمانی ئینگلیزی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بۆ جارێكی دیكە لە ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەرکرا. ناوبراو پێشتر و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر و لە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ و دوای دوو مانگ، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازادکرابوو. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “شەعبان موریدی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی دەستبەسەر کراوە. ناوبراو لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو و لە سەردەمی شۆڕشدا دەستبەسەر و دوای ماوەیەک لە بەندیخانە ئازاد کرا.
