کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی قه‌راردادی نه‌وت له‌ ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی قه‌راردادی نه‌وت له‌ ئه‌هواز 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی قه‌راردادی نه‌وت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ساختمانی شیركه‌تی ناوچه‌ نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران له‌ ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی قه‌راردادی سه‌نعه‌تی نه‌وت خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی په‌سه‌ندكراوه‌كانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٠ بوون و ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ساختمانی شیركه‌تی ناوچه‌ نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران له‌ ئه‌هواز خۆپێشاندان ئه‌كه‌ن.