“ئارمیتا پاویر” چالاكی خوێندكاری و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژبه خۆی، خراوه‌ته ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئارمیتا پاویر” كه مانگێك له‌وپێش بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی “تێكدانی ئاسایشی وڵات” و “تێكدانی بیروڕای گشتی” له ڕێكه‌وتی پێنجی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئازه‌رشار بانگهێشت كرا. ناوبراو سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی “ته‌بلیغ دژی نیزام” له ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بانگهێشتی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ته‌ورێز كرا به‌ڵام ته‌واو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌د كرده‌وه.
