ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لەلایەن لێکۆڵەری لقی ۵ی داواکاری گشتی و ئینقلابی کرماشان، چالاکییەکانی دکتۆر “ئەفشین ئەحمەدپور” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەی ساڵێک قەدەغە کرا و به ٥٠ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی مه‌حكووم كرا.
دوای بانگهێشتی “ئه‌فشین ئه‌حمه‌دپور” بۆ دادسه‌رای كرماشان لە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسی: “زانکۆی زانستە پزیشکییەکان ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر نووسراوەکانی من ئاراستەی ده‌زگای قه‌زایی کردووە”. “ئەفشین ئەحمەدپوور” بە “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی مانگی موحه‌ڕه‌م” و “بەکارهێنانی دەستەواژەی (ڕوضەخوان) لە نووسراوەکانیدا سه‌باره‌ت به کوژرانی پزیشکێکی دووگیان کە خەریکی تێپەڕاندنی دەورەی پسپۆڕییەکەی بووه” تۆمەتبار کراوە و لە داهاتوودا دانیشتنی پێڕاگەیشتن به تۆمه‌ته‌كانی بەڕێوە دەچێت.
