ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی سرویسی كرێكارانی كشتووكاڵی له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا له جاده‌ی نێوان قوچان بۆ ده‌ره‌گه‌ز له خۆراسانی شومالی، پێنج كرێكاری كورد گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار كرێكاری ژن و كرێكارێكی پیاو له‌و ڕووداودا گیانیان له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی ژن به‌سه‌ختی بریندار بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و شه‌ش كرێكار ده‌چوون بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له شاری “مه‌زره‌ج” به‌ڵام ئۆتومبێله‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا به‌ریه‌ككه‌وتوون و ئه‌و كاره‌ساته قه‌وماوه.
