ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی رمانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیپێكردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه‌ی پێ ئه‌ده‌ن. تا به ئه‌مڕۆ كرێكارانی شاغڵ له سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به شیركه‌ته‌كانی فه‌لات قاڕه‌ی ئێران و نه‌وت و گازی پارس، سه‌كۆی ده‌ریایی سه‌لمان، سه‌كۆی فروزان، سه‌كۆی ئه‌بووزه‌ر، شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی ئاغاجه‌ری، فه‌لات قاڕه‌ی دوورگه‌ی خارك، سه‌كۆی بێهرێگانسه‌ر و شیركه‌تی فه‌لات قاڕه‌ی بێهرێگان په‌یوه‌ست به‌و ناڕه‌زایه‌تیه بوون و خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، پێدانی پاداشی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌ه‌وی ئه‌و باجه‌ی كه له ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ده بوون.
