به‌یانی شه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌هواز دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، مانگانه ٩ بۆ ١٢ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن كه وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان نییه، هه‌روه‌ها حه‌قده‌سته‌كانیان له‌كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت و خاونكار له پێدانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كان خۆده‌بوێرێت. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها داویان كرد جیاوازی له شێوه‌ی پهردهاختی حه‌قده‌سته‌كان نه‌مێنێت و گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت.
