ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “سه‌حرا ره‌زایی” ڕۆژنامه‌وانی ئه‌فغانی له زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی، به‌بێ هێچ فه‌رمانێكی یاسایی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه ده‌ركرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سەحرا ڕەزایی” تەمەنی 22 ساڵە و خه‌ڵكی ئەفغانستان كه لە ٢٦ مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو، له بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” لەگەڵ هەشت چالاكوانی مه‌ده‌نی دیكه‌دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه دەستبەسەر و بێسه‌روشوێن كرابوو، پاش دوو مانگ به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات، به دانانی بار‌مته له زیندان ئازاد و به فه‌رمی له زانكۆ ده‌ركرا.
