ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕێكخراوی غه‌یره ده‌وڵه‌تی “ئیندێكس ئۆن كانسێرشیپ” خه‌ڵاتی ئازای ڕاده‌ربڕینی به “تووماج ساڵحی” هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌خشی.
ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیدا نووسیویه‌تی: “تووماج ساڵحی” گۆرانیبێژی بواری ڕاپ كه له سه‌ر نادادپه‌روه‌ری و ده‌ستدرێژی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر مافی گه‌لانی ئێران به‌رهه‌مه‌كانی ساز كردووه، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ١٤٠١ دا بهبیاوونی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ساڵی ٢٠٢٣ دا به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی هونه‌ری به‌سه‌ریدا سه‌پا، به‌ڵام ئاوازه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئیلهامبه‌خشی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” بوو.
