به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “هێمن خواستان” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له شاری سنه، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٧٤ مانگ زیندان مه‌حكووم و په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ساز كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “هێمن خواستان” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٧٤ مانگ و سێ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه. هاوكات له‌گه‌ڵ ناردنی دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ دادگای پێداچوونه‌وه، به فه‌رمانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، له لقی ٢ی لێپرسینه‌وه‌ی دادگای ئه‌و شاره په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی بۆ ساز كراوه.
