به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه به‌نزین له به‌نزینخانه‌كانی سنه ده‌ست ناكه‌وێت و شۆفیران به‌دوای سووته‌مه‌نی دا وێڵن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شه‌وی پێنجشه‌ممه ته‌نیا به‌نزینخانه‌ی قه‌ره‌یان له شاری سنه سووته‌مه‌نی هه‌بووه كه ئه‌ویش تا كاتی نیوه‌شه‌و كۆتایی پێهاتووه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن، چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردووش له شارستانی شاهروود كامیۆن‌داران به دوای گازۆئیل دا سه‌رگه‌ردان بوون و شۆفێره‌كانیان له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌کاندا كۆببوونه‌وه.
