ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، نانه‌واخانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاست كه‌می و خراپی كواڵێتی ئارد ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان، وێڕای پێدانی پشكی ئارد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌ڵام كواڵێتی ئارده‌كه زۆر خراپه و ئیداره‌ی دانه‌وێڵه له پێدانی پشكی ئاردی نانه‌واخانه‌كان خۆ ده‌بوێرێت. ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌ها پشكی ئاردی نانه‌واخانه‌كانی به بیانووی نه‌بوونی ده‌زگای كارتخوان بۆ نیوه كه‌م كردووه و ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی نانه‌واخانه‌كان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی لێكه‌وتۆته‌وه. به‌وته‌ی چالاكانی سنفی، سه‌دان ڕاپۆرتی جه‌ماوه‌ری له سه‌ر هه‌نارده‌كردنی پشكی ئاردی خه‌ڵكی ئێران بۆ وڵاتانی عێراق، سووریه و لوبنان له پایانه‌ی گۆمرۆك تۆمار كراوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داوه.
