ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، ماسیفرۆشه‌كانی چابه‌هار له ئاست ڕووخانی ده‌كه‌كانیان له‌لایه‌ن شاره‌داریه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر ئه‌مساڵ، مه‌ئموورانی شاره‌داری به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كانی چابه‌هار به لۆدێر شوێنی كه‌سابه‌تی ماسیفرۆشانی ئه‌و شاره‌یان ڕووخاند. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ماسیفرۆشان كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابینكردنی شوێنێك بۆ كه‌سابه‌ت بوون و ڕایانگه‌یاند: ساڵانێكه له شه‌قامی ده‌ریای چابه‌هار ماسی ده‌فرۆشن و بژێوی ژیانیان له‌و ڕێگه‌وه دابین ده‌كه‌ن به‌ڵام شاره‌داری به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه و به‌كاتی نیوه‌شه‌و ده‌كه‌كانیانی ڕووخاندووه.
