ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، باوكێك له شاری هه‌رسینی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشت.
پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ڕوکنا، شەوی ڕابردوو لە شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان، باوکێک دوای بەكارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشە و تێكچوونی لایەنی دەروونی، پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به چه‌ك كوشتووه. شایانی باسه كه لەژێر سایەی دەسەڵاتداری كۆماری ئیسلامی و زیادبوونی تووشبووانی ماددەی هۆشبەر ڕۆژ لە دوای ڕۆژ كارەساتی هاوشێوه ڕوودەدات.
