ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سێ هاووڵاتی به‌لووچ له شاری خاش له‌لایه‌ن چه‌ند لباس شه‌خسی ڕژیمه‌وه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكرا و كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتومبێلی ئه‌و سێ هاووڵاتیه به‌لووچ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به ڕژیم له شاری خاش دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه به سه‌ختی بریندار و دوو كه‌سه‌ی دیكه‌ش ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست داوه.
