به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “فەرید وەتەنی ڕەسوڵ” کۆلبەری خەڵکی گوندی “نەشکاش”ی سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری “دەوەران” گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به کۆلبەرنیوز، بەرەبەیانی چوارشەممە “فەرید وەتەنی ڕەسوڵ” له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری “ده‌وه‌ران”ی مه‌ریوان فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ناوبراو خێزاندار و خاوه‌نی سێ منداڵه.
