ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “داریووش مێهرجوویی” و “هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “وه‌حیده محه‌ممه‌دی” له گۆڕستانی به‌هه‌شت زارای تاران به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به ده‌یان كه‌س به‌شداری مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “داریووش مێهرجوویی” و هاوژینه‌كه‌ی “وه‌حیده محه‌ممه‌دی” بوون و دروشمه‌كانی “نه غه‌زه، نه لوبنان، گیانم به فیدای ئێران”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “ژن،ژیان،ئازادی” به‌رز كرایه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی شه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، “داریووش مێهرجوویی” و هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی “وه‌حیده محه‌ممه‌دی” به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ته‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیان دا له كه‌ره‌ج كوژران.
