کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، په‌رله‌مانى تورك به‌ ده‌نگى 357 په‌رله‌مانتار مانه‌وه‌ى ئه‌رته‌شی وڵاته‌كه‌ى له‌ باشوور و رۆژئاواى كوردستان بۆ ماوه‌ى دوو ساڵى تر درێژ كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پەرلەمانی توركیا بە زۆرینەی دەنگ ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە باكوری عێراق (هەرێمی كوردستان) و باكوری سوریا (رۆژئاوای كوردستان) بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژكردەوە. كۆبوونەوەكە بە 357 دەنگی بەڵێ و  ده‌نگی 164 نا،  ماوەی مانەوەی هێزەكانی بۆ دووساڵی داهاتوو درێژكردەوە. بەپێی ئاماری میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان لە 10 رۆژی رابردوودا توركیا لە رۆژئاوای كوردستان 356 ناوچەی بۆردوومانكردووە كە 185 ناوچەیان مەدەنی بوون. لە هەرێمی كوردستانیش بە پێی ئاماری رێكخراوی (CPT)ی ئەمریكی لەم ساڵدا بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە 10 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان به‌ختكردووه‌ و 12 هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.