ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “ڕه‌زا ئه‌ندیشه” هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد پاش یه‌ك مانگ به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه مانگێك به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئه‌شكان فه‌هیم”دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“ڕەزا ئەندێشە” و “ئەشکان فەهیم” بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ئه‌مساڵ لە هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سەر ماڵەكەیان دەستبەسەر کران. ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئەم دوو لاوە بەبێ فەرمانی دادگا و بەشێوازی توندوتیژی بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری به‌ندكران و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە، لەبەردەستدا نییە.
