هەر یەك لە “سەفا عائیلی”، خاڵۆی ژینا ئەمینی، “ئازاد ئەمینی”، “هیوا تاتای”ی، “سەمیرا ئەحمەدی”، “هێرۆ قەدیمی”، “ئومید موقەدەس” و “هیوا جەهانی”، خەڵكی سەقز كە هاوكات لەگەڵ ساڵیادی شۆڕشی ژینادا دەسبەسەر كرابوون، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی كاتی ئازاد كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، “سەفا عائیلی”، “ئازاد ئەمینی”، “هیوا تاتای”ی، “سەمیرا ئەحمەدی”، “هێرۆ قەدیمی”، “ئومید موقەدەس” و “هیوا جەهانی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هاوكات له شاری سنه‌ش هاووڵاتیێک به ناوی “ئه‌رسه‌لان دیوارگه‌ر” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندرابوو كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ٧ كه‌سه ڕۆژی سێشه‌ممه به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كراون.
