“میکاییل منبەری” هاووڵاتی خەڵکی گوندی نییەری سەر بە شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبەكانی دژبەری ئێران” و “هەوڵدان بۆ نانەوەی ئاژاوە” سزای شەش ساڵ زیندانی ته‌علیقی بەسەردا سەپا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی سزای شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌علیقی، سزای دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ دەرەوەی وڵات و سەردانکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی هەر چوار مانگ جارێک بەسەر “میكائیل منبه‌ری”دا سەپاوە. ناوبراو، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر و دواتر لە ٢٢ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و ٤٠٠ میلیۆن تمەنی، بەشێوەی کاتی ئازاد كرابوو.
