ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وت له ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری له پارێزگای خووزستان، بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی باشووری ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م مافی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، پێدانی ئه‌و باجه زۆره‌ی ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.
