“ئەمیر کەریمی” كۆڵبەری خەڵکی گوندی گۆشخانی سەر بە سەوڵاوا کە بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی حکوومەت بریندار ببوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران گواسترایەوە.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم کۆڵبەرە دوو جار لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سێیەم نەشتەرگەری بۆ بكرێت. بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەزبەری ئهمساڵ، “ئهمیر كهریمی” لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە نزیک گوندی “هەنجیران” لە سنووری مەریوان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەلایەن چەكدارانی حکوومەتەوە تەقەی لێکرا و ئەژنۆی چەپی بە سەختی بریندار بوو.
