ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی كیان تایه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه. كرێكارانی ناڕازی وتیان: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین و دروشمی “فه‌له‌ستین وێڵ كه، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بكه”یان به‌رز كرده‌وه.
