ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی ئۆكسیژن له كارگه‌یه‌ك له شاری میاندوواو، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له گه‌ڕه‌كی “قهرهورهند”ی شاری میاندوواو ڕوویداوه و زیانێكی زووری مادی به خانوویه‌ك گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌پسووله ڕوون نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستیپێكردووه.
