“ره‌زا ئه‌ندێشه” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد دوای یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ زیندانی ناوه‌ندی مه‌هاباد گوازرایه‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، “ره‌زا ئه‌ندێشه” چالاكوانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌بی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیار ڕاگۆیزرا. كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ناوبراو بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری مه‌هاباد گوازرایه‌وه. جێگایی ئاماژه‌یه ناوبراو لە دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبه‌ش كراوه و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
