“له‌یلا حسێن زاده” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و چالاكی خوێندكارای زانكۆی تاران، له‌لایه‌ن دادسه‌رای ئێڤینه‌وه په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ساز كراوه و دۆسیه‌كه‌ی ڕاده‌ستی لقی چوار بازپۆرسی ئه‌و دادسه‌رایه كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادسه‌رای ئێڤین ڕۆژی ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری بۆ به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی “له‌یلا حسێن زاده” دیاری كردووه. ناوبراو به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” تۆمه‌تبار كراوه و ئه‌بێ له لقی ١وار بازپۆرسی دادسه‌رای ئێڤین وڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه. شایانی باسه كه “له‌یلا حسێن زاده” به‌هۆی ڕووداوه‌كانی جه‌له‌سه‌ی به‌رگری له تێزی كارناسی ئه‌رشه‌د له زانكۆی تاران، په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه.
