کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 5

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شووش، شووشته‌ر، كه‌رخه، دزفوول، ئه‌راك، زه‌نجان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندانیان كرد. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.