له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ئه‌میر كه‌ریمی” و “موحسین وهلیوڵاهی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی ئه‌نجیرانی مه‌ریوان و نه‌وسوود بریندار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “موحسین وهلیوڵاهی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌سوود به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. هه‌وره‌ها كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “گوشخانی” سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا به ناوی “ئه‌میر كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، له‌كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری ئه‌نجیرانی مه‌ریوان به فیشه‌كی هێزه‌كای هه‌نگی مه‌رزی له‌لایه‌ن ده‌ستیه‌وه به‌سه‌ختی بریندار كرا. ناوبراو تا ئێستا دوو جار له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه به‌ڵام هێشتا دۆخی ته‌ندرووستی ده‌ستی باش نییه.
